کاتى پێدانى چەکى پارەى گرووپى دووەمى دەرچوانى تواناسازى دیاری کرا
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى د. یوسف گۆراندا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستە داراییەکان بۆ دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى خویندنیان بە سەرکەوتوویى تەواو کردووە و پاکتاوى داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلاى حکوومەت ماوە، پێشتر لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاری دابوو بە خەرجکردنى بڕى (652858$) بۆ لیستى (2)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى، ئەوانەى کە بەسەرکەتوویى خوێندنیان تەواو کردووە. بەڵام بە هۆى چەند کێشەیەک لە (بانکى کوردستان) خەرجکردنى ئەم بڕە پارەیە دواکەوت، ئێستاش وەزارەتەکەمان کاتى دابەشکردنى چەکەکان ڕادەگەیەنێت.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایشیگەیاند: سهرجهم ئهو دەرچوانەى بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە، كه ناویان لە لیستی (2)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ژمارهیان (54) دەرچووە، لە ڕێکەوتى (27/5/٢٠١٨) تا (١٣/٦/٢٠١٨) سەردانى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان بە پێى ئەم خشتە و تێبینیانەى خوارەوە:
تێبینیەکان:
- ئەوەى ناوی هاتووە پێویسته خۆی سەردانى ژوورى ژمارە (٨٧)ی دیوانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى سەرفکردنى شایستە داراییەکان.
- پاسپۆرتی ڕهسهن و كۆپییهكی ڕهنگاوڕهنگی لاپهڕهى یهكهم لهگهڵ خۆی بهێنێت.
- به هیچ شێوهیهك چهكی پاره نادرێت به بریكاری كاندید.
- هەر ئهو ڕۆژهی كاندید چهكی پاره وهردهگرێت هەمان ڕۆژ دهتوانێت سهردانی بانكی كوردستانی نێودهوڵهتی/ لقی پێشهوا بهرامبهر هۆتێل چوار چرا له شاری ههولێر بكات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکەى بە شێوەى كاش.
- هەر ڕۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژى دواتر سەرەڕاى چەکى ئەو ڕۆژە، چەکى ڕۆژە پشووەکەش دابەش دەکرێت.
- کاندید بەر لە وەرگرتنى چەکى پارە بەڵێننامەى یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیى یاساییى وەزارەتەکەمان لێ وەردەگیرێت.
- کاندید پێویستە نووسراوى پشتگیرى بە ڕێکەوتى نوێ لە شوێنى کارەکەى بهێنێت کە بەردەوامە لە خزمەتکردن و هیچ مۆڵەتێکى وەرنەگرتووە.
kdp-
