چۆمان.. به گوژمه‌ى زیاتر له 899 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئه‌حمه‌د قادره‌سۆر، قایمقامى چۆمان، راى گه‌یاند: ”سه‌ره‌ڕایى قه‌یرانى دارایى، ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌پێى ئه‌و ئیمكانیاتهى له‌به‌رده‌ستمانه له سنووره‌كه‌مان به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه زۆر به پێویست ده‌زانرێن“.
قایمقامى چۆمان، ئەوەش خستە روو، کە له ئێستاش پڕۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چۆمان، كاره سه‌ره‌تاییه‌كانى ده‌ستى پێكردووه، كه به پڕۆژه‌یه‌كى گرنگ ده‌زانرێت.
ئاشکراشى کرد، کە پڕۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی چۆمان، به گوژمه‌ى 899 ملیۆن و 389 هه‌زار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ، بۆ ماوه‌ى سێسه‌د رۆژ، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
باس‌نیوز
