ڕانیە.. گردبوونەوەیەک له‌ دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕێكخرا

 ڕانیە.. گردبوونەوەیەک له‌ دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕێكخرا


ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو بازاری شاری ڕانیە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان و ڕێکخراوی تایبەت بەژنان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان و تۆڕی هەڵسوراوانی ئایار گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ رێگریکردن لەتوندوتیژی بەرامبەر ژنان رێكخرا.



عومەر چاوشین، ڕێکخەری گردبوونەوەکە بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: " بەهۆی ئەوەی رۆژانە بەشێوازی جۆرواجۆر دژی ژنان و کچان توندوتیژی جەستەیی و ده‌روونى ئەنجام دەدرێت و رووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی و دەستدرێژی دەبنەوە ئەمڕۆ وەک و تۆری هەڵسوراوانی ئایار گردبوونەوەیەکمان ئەنجامدا".



ڕاشیگه‌یاند: "به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت كوشتنى مرۆڤه‌كان بە توندی سەرکۆنەدەکەین و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین هه‌نگاوی جددیتر بنێ بۆ بنەبرکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌".
BAS NEWS -
Top