دەزگای بارزانی، پڕۆژەی دابینكردنی ئاوی خاوێنی بۆ ئاوارەكانی خازر كردەوە
بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی كەمپی خازر و نوێنەری رێكخراوی تەكافول، پڕۆژەی دابینكردنی ئاوی خاوێن لە كەمەپەكەدا كرایەوە، كە لە توانایدا هەیە هەر دوو سەعات جارێك ٥٠ هەزار لیتر ئاو خاوێن بكاتەوە.
لەگەڵ گەرمبوونی پلەكانی گەرما، خواستی ئاو لە كەمپەكاندا زیاد دەكات و پێشتر بۆ هەر كەسێك بڕی ٣٠ لیتر ئاوی خواردنەوە دابین كرابوو، كە لە هاویندا ئەو بڕە خواستی ئاو لە كەمپەكەدا پڕ ناكاتەوە. بەم پڕۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی تەكافول، كێشەی كەمئاوی لە كەمپەكەدا چارە دەكرێت.
payamner -
