فه‌رمی.. رۆمێرۆ لە مۆندیال دوورخرایەوە و سامپاولی شوێنی پڕكرده‌وه‌

فه‌رمی.. رۆمێرۆ لە مۆندیال دوورخرایەوە و سامپاولی شوێنی پڕكرده‌وه‌
سێرجیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی مانچستەریونایتد، لە ئەژنۆیدا توشی پێکان ھات و بەوھۆیەوە بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا دورخرایەوە.

لە کاتی مەشق و راھێنانی ھەڵبژاردەی تانگۆ لە ناوچەی ئازێزا بۆ ئامادەکاری بۆ مۆندیالی رووسیا، رۆبێرتۆی گۆڵپارێز لە کاتی مەشقەکاندا لە چۆکی راستیدا دووچاری پێکان بوو، بەو ھۆیەوە مەشقەکانی جێھێشت و دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆبێرتۆ پێویستی بە زیاتر لە دوو مانگ ھەیە بۆ چاکبوونەوە، بۆیەوە لە مۆندیال دادەبڕێت و بەشداری ناکات.

بۆیە سامپاولی ڕاھێنەر بەشێوەیێکی خێرا گۆڵپارێز ناھویل ئەگناسیۆ گۆزمان لەجیاتی بانگکردوە. گۆزمانی تەمەن ٣٢ ساڵ لە کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠١٥ لە چێلی لەگەڵ ئەرجەنتین بەشداریکردووەو ئێستا گۆڵپارێزی یانەی تایگرس ئۆناڵی مەکسیکیە.

payamner -
Top