کلۆب ھاندەرانی لیڤەرپول تووشی شۆک دەکات
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی کلۆب رایگەیاند : ھەموو دەڵێن مارسێلۆ خاڵی لاوازی یانەی ریال مەدریدە چونکە زۆر ھێرش دەبات و کەمتر بەرگری دەکات، بەلام من پێتان دەڵیم ئەمە راست نییە , چونکە یانەی ریال مەدرید خاڵی لاوازی نییە .
ھەروەھا گووتیشی : ریال مەدرید لە بچووکترین دەرفەت گۆڵ تۆمار دەکات و بینیمان لەگەڵ یانەی بایەرن میونشن لە چوار دەرفەت دوو گۆڵیان تۆمار کرد .
کلۆب راشیگەیاند : یاریزانانی ریال مەدرید شارەزاییەکی زۆریان لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ ھەیە و پاڵێوراون بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە .
psyamner -
