یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەچێتە یانەیەکی ئینگلیزی

یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەچێتە یانەیەکی ئینگلیزی
لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزەی تۆپی پێ لە ئەوروپا یانەکان دەستیان کردووە بە پلان داڕشتن بۆ وەرزی داھاتوو , لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانانیش یاریزانێکی یانەی کەتەلۆنی پەیوەندی بە خولی ئینگلیزی دەکات .

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یاریزان جیرارد دیلۆفیۆ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی واتفۆردی ئینگلیزی دەکات .

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەم وەرزە دیلۆفیۆ بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی واتفۆرد کرد و ئاستێکی زۆر باشیشی پێشکەش کرد ئەمەش وای لە بەرپرسانی یانەی ئینگلیزی کرد کە خواستنەکەی بکەنە گرێبەستی ھەمیشەیی .

لەھەواڵەکە ئاماژ بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە دیلۆفیۆ داوای ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانەی واتفۆردیش ١٥ ملیۆن بۆ ئەو یاریزانە تەرخان کردوە , بەڵام لە کاتی گفتوگۆکان لەوانەیە بگەونە رێککەوتن.
payamner -
Top