مارادۆنا پێشبینی خۆی بۆ براوەی چامپیۆنزلیگ و باشترین یاریزان ئاشکرا دەکات

مارادۆنا پێشبینی خۆی بۆ براوەی چامپیۆنزلیگ و باشترین یاریزان ئاشکرا دەکات
دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی پێشووی ھەڵبژاردەی ئارجێنتین پێشبینی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان دەربڕی.

مارادۆنا لە بارەی یاری فایناڵی نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپووڵ گووتی: لەیارییەکەدا پێشبینی دەکەم محەمەد سەلاح ئەستێرەی میسری بتوانێت لەگەڵ ھاوڕێیانی بتوانن بەسەر ڕیاڵ مەدرید سەرکەوون و جامەکە بەدەست بھێنن.

ھەروەھا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سەڵاح وەک باشترین یاریزان دەشڵێت: محەمەد سەڵاح بەربەست بۆ خەڵاتە تاکەکەسییەکانی کریستیانۆ و مێسی دروست دەکات، پێم وایە محەمەد سەلاح لە مۆندیالیش ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و رکابەری لەگەڵ رۆناڵدۆ و مێسی دەکات بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان.
payamner _
Top