قایمقامی مەخموور: مەخموور کراوە بە سەربازگەیەکی گەورە
قایمقامی قه‌زای مه‌خموور، ڕزگار محه‌مه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار داواكاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه زۆره‌ی عێراق له ناو مه‌خمور جێگر كراوه ببردرێته ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ڵام فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی مه‌خموور ڕازی نییه و باسی له‌وه كرد، من فه‌رمان نه له ئێوه و نە له پارێزگاری مووسڵیش وه‌رناگرم و فه‌رمان له سه‌رووی خۆم وه‌رده‌گرم و له ڕێگه‌ی پارێزگاری مووسڵیش داوامان له حكوومه‌تی عێراق كردووه، ئه‌وانیش وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا مه‌خموور سهربازگهیە."
ڕزگار محه‌مه‌د گوتی: "تاوه‌كو ئێستا به هۆی ئه‌و هێزه زۆره‌وه ژیان له مه‌خموور ئاسایی نییه و مۆركی سه‌ربازیی پێوه دیاره و بووەته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره و له هه‌موو كوچه و كۆڵانه‌كان هێز و چه‌كی قورس هه‌یه و چه‌ندین بازگه له ناو مه‌خموور هه‌یه و له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه بازگه هه‌یه و به‌شێكی زۆری خانووه چۆڵه‌كان كراونه‌ته سه‌ربازگه."
محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "تا ئێستا مه‌خموور به ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌ژمار ده‌كرێت و پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و هێزه ببرێته ده‌ره‌وه‌ی شار و كۆتایی به سه‌ربازیكردنی مه‌خموور بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان لێی ئاسایی بێته‌وه."
قایمقامی مه‌خموور باسی له‌وه‌ش كرد: "90%ی خه‌ڵكی مه‌خموور گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی گونده‌كانیش تا ئێستا به‌شێكیان له ترسی مه‌فره‌زه‌كانی داعش و جموجۆڵی به‌رده‌وامی داعش له ناوچه‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و ناوچانه ئارام نین."
kdp -
