چاودێرێکی سیاسی: پارتی بۆ بەرگریکردن لە کوردستان چووەتە بەغدا
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی دوو ڕۆژه به سه‌رۆكایه‌تیی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردووه و تاوه‌كو ئێستاش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجام داوه و بڕیاره ئه‌مڕۆ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجام بدات.
چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا، ڕايگه‌یاند: "چوونی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا زۆری گرنگە، چونکه به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی هێناویه‌تی هێزێكی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پانی عێراقه، بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كان حیسابی زۆر جددی بۆ پارتی و شاندی پارتی ده‌كه‌ن، چونكه تاكه حیزبه به ته‌نیا چووەته ناو هه‌ڵبژادن و بووەته خاوه‌نی 29 كورسی، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق به دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تی ئینجا ئه‌و ده‌نگانه‌یان هێناوه، ئه‌گه‌رنا له پارتی زیاتریان نه‌هێناوه، بۆیه پارتی هێزێكی زۆر كاریگه‌ره و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ دروستكردنی حكوومه‌تی نوێ."
د. بوخاری عه‌بدوڵڵا گوتی: "پارتی پێشتریش باسی له‌وه كردووه كه كورد به یه‌كگرتوویی بچێته به‌غدا و ئێستاش هه‌مان ڕای هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت، ده‌بێته كارێكی مێژوویی بۆ كورد، چونكه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی كوردی دروست بكرێت ده‌بنه گه‌وره‌ترین هێزی په‌رله‌مانی، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ڕازی نین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی كورد له به‌غدا به‌ده‌ست نه‌یه‌ت، به‌داخه‌وه كه ئه‌مه دۆخی كورده، به‌ڵام ئه‌مه‌ئه‌وه ناگه‌یەنێت كه پارتی ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێت و نه‌چێت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، چونكه پارتی بۆ پله و پۆست ناچێته به‌غدا و بۆ به‌رژوه‌ندیی باڵای كورد ده‌چێته به‌غدا، كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه."
عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد: "دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر بیری له‌وه كرده‌وه کە خاكمان له‌ده‌ست داوه و مه‌ترسیی زۆر گه‌وره‌مان له‌سه‌ره و پێویستمان به هێزێك هه‌یه به‌رگریمان لێ بكات و كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد بكات، كه ئه‌ویش پارتی بوو، خه‌ڵك ده‌نگی پێ دا، چونكه ده‌زانێت له به‌غدا به‌رگری له مافه‌كانی ده‌كات و ده‌نگی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه‌می كردووه، كه ئێستاش باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ناكه‌ن، ئەوە كاتییه و دواتر به‌شداری ده‌كه‌ن."
KDP
