هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێ تابڵۆ بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 23\5\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەی بەوە داوە، کە ماوه‌یه‌كه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئۆتۆمبێلی تازه و تۆمار نه‌كراو له‌شه‌قامه‌كان ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆماركرا بن و بێ ئه‌وه‌ی تابلۆی ژماره كاتی‌یان بۆ به‌سترا بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”لهبهدواداچوونماندا بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه‌وا له‌خودی كۆمپانیاكان تابڵۆیهكان هه‌ڵده‌گیرێن، کاتێک ئۆتۆمبێل به هاووڵاتی دەفرۆشێت، ئه‌گه‌ر له‌دوای چه‌ند رۆژێكی تیستكردن گه‌یشتنه رێكکه‌وتن، ئینجا تابلۆیه‌كه به‌و كه‌سه دەدەن، كه كڕیویه‌تی، ئه‌مەش سه‌رپێچی یاسایه“.
جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە هاتوچۆی هەولێر، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌وانه ده‌ست به‌سه‌ر دابگرن له‌گه‌راجی دەستبەسەرگیراوان ده‌مێنێته‌وه و سزایه‌كی دارایی زۆر قورس ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمپانیایەكه، جگه له‌و سزایەی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئۆتۆمبێلی بی تابڵۆ، كه ملیۆنێك دیناره، هه‌روه‌ها سه‌رووی خۆشیان لێ ئاگادار ده‌كەنه‌وه كه‌وا سزای كۆمپانیایه‌كه بدات و ته‌نانەت بگاتە ئاستی لی سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تیش.
هاتوچۆی هەولێر، داوا لە کۆمپانیاکان دەکات، کەوا خۆیان له‌م جۆره سه‌رپێچییه بەدوور بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌خۆیان نه‌ده‌ن، كه ئۆتۆمبێل به‌بێ تابڵۆی ژماره كاتی بفرۆشن.
باسنيوز
