خه‌سرۆ گۆران: هه‌مووان چاویان له سه‌نگ و قورسایی پارتییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت
خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ردانییان كردوون, وه‌ك هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوایان كردووه دووباره له‌گه‌ڵیان دابنشینهوه.
روونیشی كرده‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت بزانن پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه له به‌غدا گه‌یشتووه‌ته كوێ و تا ئێستا چ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ستهێناوه.
خه‌سرۆ گۆران ئاشكراشی كرد، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه به‌بێ پارتی به‌شداری له هیچ حكوومه‌ت و هاوپه‌یمانێتییه‌كدا ناكات.
له باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، خه‌سرۆ گۆران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئێستا دوو جه‌مسه‌ر هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و له‌وانه‌شه ئاراسته‌ی سێیه‌میش درووست ببێت، هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئێستاش هه‌یه، قورسایی پارتی به گرنگ ده‌زانن بۆ ئه‌وه له ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایینده.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاراز ئه‌حمه‌د، نێردراوی كوردستان 24 له به‌غدا، هادى عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه و سێ جار په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك بارزانییه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئاشكرا نه‌كراون.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و به به‌شداری هه‌ریه‌ك له خه‌سره‌و گۆران، ئومێد سه‌باح و شوان محه‌مه‌د ته‌ها پێكهاتووه و ئه‌مڕۆش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیداره له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سووننه و شیعه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆش شاندێكی یه‌كێتی گه‌یشته به‌غدا، كه له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و هه‌ریه‌ك له رزگار عه‌لی، خالید شوانی، فریاد رواندزی و سه‌عدون فه‌یلی پێكهاتووه و له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوونه‌وه.
K24 -
