سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی به ئاڵای كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌در و حه‌كیم و مالیكی و عامری كۆبووه‌وه
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه فازڵ میرانی سه‌رۆكی شانده باڵاكه‌ی پارتی ئاڵایه‌كی كوردستانی له‌سه‌ر لای چه‌پی سینگی داوه و به‌مشێوه‌یه به‌جیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراقی له‌وانه موقته‌دا سه‌در ، نووری مالیكی، عه‌ممار حه‌كیم، هادی عامری كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌و كاره‌ی به‌رپرسه باڵاكه‌ی پارتی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك زۆر له خه‌ڵكی كوردستان ستایشی ئه‌و كاره‌یان كردووه و چاودێرانی سیاسییش پێیانوایه ئه‌مه هه‌وڵێكه به‌ر به‌رگریكردنی سه‌رسه‌ختی پارتی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌كاتێكدا كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه له كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا چه‌ند جارێك جه‌ختیان له ئه‌وه كرده‌وه كه پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری چوونه به‌غدای داوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان به ده‌نگده‌ر و لایه‌نگرانیاندا كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان له‌و پێناوه‌دا بده‌ن.
باس‌نیوز
