بەرپرسێکی لەسێدارەدانەکانی داعش دەستگیر کرا

 بەرپرسێکی لەسێدارەدانەکانی داعش دەستگیر کرا
بەرپرسێکی لەسێدارەدانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستگیر کرا.



رۆژی سێشەممە 22/5/2018، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە درەنگانی شەوی رابردوو هێزە عێراقییەکان توانیویانە ئەبو وەهاب عێراقی، بەرپرسی لەسێدارەدانەکانی داعش لە حەویجە دەستگیر بکەن.



ئەبو وەهاب عێراقی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزە عێراقییەکان لەگەڵ چوار چەکداری دیکەی داعش لە ماڵێکی ناوچەی زاب لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک، دەستگیر کراوە.




باسنیوز
Top