سەرۆکی گشتیی پارتی دۆزی ئازادی دەستی لەکار کێشایەوە
زەکەریا یەپیجیئۆغڵو سەرۆکی گشتیی HÜDA PAR (پارتی دۆزی ئازادی)، كە پارتێكی كوردی ئیسلامییە لە باكووری كوردستان، بەمەبەستی خۆپاڵاوتن لە شاری ئامەد بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
مەھمەت یاڤوز گوتەبێژی HÜDA PAR رایگەیاند کە لەوەتەی دامەزراندنی پارتەکەیان دوو جار بەشداریان لە ھەڵبژاردنەکان کردووە و بۆ یەکەم جاریشە لە ٨١ پارێزگای تورکیا بە لیستی تەواو بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکەن.
یەڤوز رایگەیاند کە سەرۆکی گشتیی پارتەکەیان، زەکەریا یەپیجیئۆغڵو ئەمڕۆ دەستی لەکار کێشاوەتەوە و راشیگەیاند کە لەم ھەفتەیەدا ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.
ئەوە زانراوە کە یەپیجیئۆغڵو لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داھاتووی تورکیا دەبێتە کاندیدی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە شاری ئامەد.
bas news-
