"ھەزاران دەنگی کورد لە شنگال لە لایەن کۆمسیۆنەوە ھەژمار نەکراون"
كاندیدی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال، لازیمه یوسف، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به هۆی سه‌ركه‌وتنی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كاندیدانی پارتی له سنووری مووسڵ كۆ بووه‌وە و تێیدا پیرۆزبایی له‌و كاندیدانه كرد كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و ڕۆڵی ئه‌وانه‌یشی به‌رز نرخاند كه سه‌رنه‌كه‌وتوون و له سه‌رخستنی لیستی پارتیدا ڕۆڵیان گێڕاوە و كاندیدانی شنگالیش گله‌یی ئه‌وه‌یان كرد كه هیچ یه‌كێكیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، سه‌رۆك بارزانیش باسی له‌وه كرد، کە كۆمسیۆن خه‌تاباره و سكاڵاشمان تۆمار كردووه و به‌دواداچوونی جددیشی بۆ ده‌كه‌ین."
لازیمه یوسف گوتی: ئێمه داواكاریه‌كمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كاندیدێكی ئێزدی ده‌رنه‌چووه، پۆستێك بدرێت به كوردانی ئێزدی. سه‌رۆك بارزانیش باسی له‌وه كرد: "كوردانی ئێزدی هه‌میشه له‌به‌رچاوی ئێمه‌ن و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتووه وه‌كو ئه‌نفالێك بووه، کە به‌سه‌ریان هاتووه."
یوسف باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی له مووسڵ هه‌ژمار كرابان ده‌بووه لیستی یه‌كه‌م و ئه‌و كاره‌ش به‌رامبه‌ر به پارتی كرا، چونكه ده‌یانزانی پارتی ده‌بێته یه‌كه‌م."
یوسف ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێویسته ئه‌و كاندیدانه‌ی چوونه‌ته به‌غدا كوردانه كار بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك به‌و شێوه‌یه نه‌بێت ده‌یگه‌رێننه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌وان كه ده‌چنه به‌غدا ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شانه."
قادر قەچاغ، بەرپری لقی ١٧ی پارتی لە شنگال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "سێ بەشی دەنگی ئاوارەکانی شنگال، ئەوانەی لە نێو کەمپەکاندان ھەژمار نەکراون و ئێمە داوامان لە کۆمسیۆن کردووە دەنگی ئاوارە شنگالییەکان بەدەست ھەژمار بکرێن، ھەروەھا سکاڵامان لەسەر کۆمسیۆن تۆمار کردووە."
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەداخەوە بە ھۆی چەند ھەڵەیەکەوە ژمارەیەکی بەرچاوی سندووقەکانی دەنگدان لە سنووری شنگال و زوممار ھەژمار نەکراون، ئەوە بووەتە ھۆی دڵگرانیی دەنگدەرانی کورد و دەرنەچوونی ھیچ کاندیدێکی کوردی ئێزدی و خەڵکی شنگال و زوممار بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمەش جێگەی داخە بۆ دروستبوونی ئەو کێشەیە و خوزگە کۆمسیۆن دەیتوانی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، چونکە دەنگێکی زۆری کورد بەفیڕۆ دەچێت."
مەحما خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "شنگال و شنگالییەکان جێگەی بایەخی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوونە، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەر و کاندیدانی پارتی لە شنگال کۆ بووەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشەکە بوو، کە چۆن ئەو ھەموو دەنگەی کورد لە شنگال و زوممار ھەژمار نەکرێت و لەنێو بچێت، پێویستە کۆمسیۆن ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە".
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، زیاتر لە پەنجا ھەزار دەنگی دەنگدەرانی سنووری قەزای شنگال ھەژمار نەکراون لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، زۆربەی دەنگەکانی ئەو سنوورەش بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان چووە
kdp-
