سبەینێ گردبوونەوەیەک لە دژی پەسەندنەکردنی پڕۆژەیاسایی چاکسازی دەکرێ
له ڕاگه‌یەندراوی تۆڕی هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوه‌كاندا، كه كۆپیه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردراوه، هاتووه: "سبه‌ی سەعات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین له‌سه‌ر دواخستن و په‌سه‌ندنه‌كردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینی، كه پێویسته به زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت و دادپه‌روه‌ری له نێوان فه‌رمانبه‌ران و پله تایبه‌ته‌كاندا هه‌بێت."
سیروان گه‌ردی، ڕێكخه‌ری گردبوونه‌وه‌كه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاتی خۆی گردبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بگەڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هه‌موار بكرێته‌وه مووچه‌ی پله‌تایبه‌ته‌كان و ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له په‌رله‌مانه و هه‌ندێك فراكسیۆن ڕێگرن له‌وه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ین و پڕۆژه‌یاساكه به زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت."
سیروان گه‌ردی گوتی: بۆ ڕای گشتیش ئاشكرای ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كه ڕێگرن له‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه ناكرێت پڕۆژه‌یاسایه‌كی وه‌ها گرنگ ڕێگری لێ بكرێت و ده‌مانه‌وێت به زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت."
kdp-
