ڕانیه.. ئاگر له عه‌مبارێكى شلكردنهوهى قیڕ كه‌وته‌وه
حوسێن عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاگاداركراینه‌وه كه ڕووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له نزیك عه‌لوه‌ى حاجیاوا هه‌یه دواى گه‌یشتن به شوێنى شوێنى ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه عه‌مبارى شلكردنهوهى قیڕى پڕۆژه‌كانى ڕێگاوبان ئاگرى تێبه‌ربووه".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ئاگره‌كه زوو كۆنتڕۆڵكرا به‌ڵام به‌شێكى زۆرى عه‌مباره‌كه سووتا كه به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان زیانى نزیكه‌ى 30 ملیۆن دینارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
ئاشكراشى كرد كه ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دواى ڕووداوه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه..
bas news-
