سۆران.. ده‌ستبه‌سه‌ر 38 كیلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ر داگیرا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران، به هاوكاری سوپای بارزان، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (38) كیلۆگرام، مادده‌ی هۆشبه‌ر داگرت.
سه‌دیق خۆركى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سۆران، راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20-5-2018 بنكه‌ی ئاسایشی ده‌شتی هێرتێی سه‌ربه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سوپای بارزان، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (38) كیلۆگرام، مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری هیرۆین دابگرن، كه له سنووری توركیا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا بوو".
گوتیشی: "ئه‌م بڕه له مادده‌ی هۆشبه‌ره له‌نێو ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری (لاندگرۆزه‌ر)دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ش دیاره و ناسراوه".
جێگه‌ى ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی مانگێكدا له‌سێ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندا، زیاتر له 100 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و سنووره ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
bas news-
