هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگە، بەحرکە و شێخان

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگە، بەحرکە و شێخان
هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێژەیان هەیە و بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە لە کەمپەکانی دیبەگە هاوکاریی ئاوارەکان کرا، هەروەها خۆراکی بەسەر ٧٨٠ خێزانی کەمپی بەحرکەدا دابەش کرد و ٢٠٤ خێزانی ئاوارەش لە شێخان هاوکاری کران.


١٨/٥/٢٠١٨ دووەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییە خۆراکییەکانی دەوڵەتی ئیماراتی گەیاندە ٨٩٨ ئاوارەی پارێزگای نەینەوا و دەوربەری، کە لە کەمپەکانی دیبەگەی سەربە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.

هاوکارییەکان بریتی بوون لە پارسێلی خۆراک و خورما، لە بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان پێشکەش بە ئاوارەکان دەکرێت.


kdp-
Top