شوان شێخ ئه‌حمه‌د: دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده نه‌بوون
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینییەوە ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا په‌سه‌ند بكرێت، چونكه به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه 100 ملیار دینار مانگانه بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌مه‌ش حكوومه‌ت ده‌توانێ پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببات."
ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، شوان شێخ ئه‌حمه‌د، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه تا سەعات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ چاوەڕێی ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌کەمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بکەین، به‌ڵام ته‌نیا سێ ئه‌ندامی پارتی و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و توركمانه‌كان ئاماده بوون و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌كانی دیكه به‌بێ هۆكار ئاماده نه‌بوون، ئه‌مه‌ش وای كرد لیژنه‌كان نه‌توانن كۆ ببنه‌وه و ڕاپۆرتی خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینیدا ئاماده بكه‌ن."
شوان شێخ ئه‌حمه‌د كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌دریشه گوتی: "ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی سوورین له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه و دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده نه‌بوون."
باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر سبه‌ی به‌یانیش ئاماده بن ده‌توانین ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وان به‌بێ هۆكار نه‌هاتوون بۆ كۆبوونه‌وه، ده‌كرا بێن و تێبینیی خۆیان باس بكه‌ن، نه‌ك بەبێ هۆكار ئاماده نه‌بن."
kdp-
