سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق کۆبوویەوە

 سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق کۆبوویەوە
سەرۆک بارزانی، لەگەڵ سەرۆکی ئیئیتیلافی وەتەنی عێراقی کۆبوویەوە و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ شەممە 19\5\2018، سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەدین پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد.


لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان، هەورەها ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.


لەماوەی رابردوو، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی لایەنە عێراقییەکان، پەیوەندیان بە سەرۆک بارزانی کردووە و لەگەڵیدا کۆبوونەوەتەوە و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردنیان تاوتوێ کردووە.









باسنيوز
Top