ئەمڕۆ 56 ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانیدا تێدەپەڕێت

 ئەمڕۆ 56 ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانیدا تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ 56 ساڵ بەسەر پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانیدا تێدەپەڕێت، کە لە چەندین کۆڕ کۆبوونەوە شانازیی خۆی بەو پلەیە، نیشان داوە.



سەرۆک مەسعود بارزانی لە 16/8/1946 لە شاری مەهاباد لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان لە یەکەم کۆماری کوردستان، لەدایک بووە.



دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرۆکایەتیی مستەفا بارزانیی نەمری باوکی و رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی کوردستان لە 11/9/1961، بە ناچاری دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە و لە رۆژی 20/5/1962 بووەتە پێشمەرگەی ئەو شۆڕشە.



سەرۆک بارزانی لەو رۆژەوەی لە تەمەنی 16 ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە، تا ئێستا بەردەوام خۆی وەک پێشمەرگەیەک ناساندووە و پێشمەرگایەتیشی بە خاڵێکی زۆر جێی شانازیی خۆی داناوە.



لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵاندا، سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگە و فەرماندەیەک، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە و سەرکردایەتیی بەشێکی زۆر لە شەڕ و داستانەکانی کردووە، کە دیارترینیان داستانی خواکوڕک بوو.



لە دوای هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیشەوە بۆ سەر کوردستان، سەرۆک بارزانی بەردەوام لە سەنگەرەکانەوە لە نزیکەوە رێنمایی دەدایە پێشمەرگە و بەشێکی زۆری چاوپێکەوتن و دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای جیهانیش هەر لەو سەنگەرانەدا ئەنجام دا.








Top