سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق کرد
ئهمڕۆ شەممە ١٩ـی ٥ـی ٢٠١٨، لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەڵلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەورەها ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
kdp-
