نوێترین زانیاری لەبارەی تەرمی ئەو ئافرەتەی دوای کوژرانی دۆزرایەوە
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "کاتژمێر 4ی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە ڕێگای بێستانەی سەر بە پارێزگای هەولێر، تەرمی ئافرەتێکیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە و ناناسرێتەوە".
گوتەبێژەکەی پۆلیس گوتیشی: "ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەکە کردووە".
باسنیوز
