هه‌ده‌په په‌رله‌مانتاره ده‌ستگیركراوه‌كانی كاندید ناكاته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی، هه‌ده‌په گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایەی پێویست ناكات ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی زیندانی كراون كاندید بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خودی ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ستگیركراوه‌كاندا قسه‌یان كردووه، ئه‌وانیش پێیان باش بووه كاندید نه‌كرێنه‌وه و كه‌سی تر بخرێته شوێنیان.
هه‌ریه‌ك له ئیدریس بالوكان، چاغلار ده‌میرال و گولسه‌ر یڵدرم كه هه‌رسێكیان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ن و ده‌ستگیر كراون، كاندید ناكرێنه‌وه.
جگه له‌و 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ش، هه‌ریه‌ك له عوسمان بایده‌میر، ئیبراهیم ئایهان، ئه‌حمه‌د یڵدرم و باسیمه كۆنجا به فه‌رمانی دادگای توركیا ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌ڵپه‌سێردراوه، بۆیه ناتوانرێت كاری سیاسی بكه‌ن و ئه‌وانیش له‌ناو لیستی هه‌ده‌په نابن بۆ هه‌ڵبژاردنی 24_6_2018.
باسنيوز
