د.عەبدولحەكیم: هەستكردن بە بەرپرسیارەتی، وای كرد پارتی لە هەمووان زیاتر متمانەی خەڵك بە دەست بێنێت

 د.عەبدولحەكیم: هەستكردن بە بەرپرسیارەتی، وای كرد پارتی لە هەمووان زیاتر متمانەی خەڵك بە دەست بێنێت
پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین، رایگەیاند، هەستكردن بە بەرپرسیارەتی، بنەمای كاری پارتی بووە لە ماوەی رابردوودا و ئێستایشدا، هەر ئەوەش وای كرد لەم هەڵبژاردنەدا، لە هەموو حزبەكانی دیكە زیاتر متمانەی خەڵك بە دەست بهێنێت.

دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرۆ، گوتی: "بابەتی سیاسەتكردن و بەردەوامبوون لە سیاسەت لە چوارچێوەی یەك ڕەوتی دیاریكراودا، بەپێی یەك نەهج، لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتی و لانەدان لە ڕێرەوی گشتی كە پارتی بۆ خۆی داناوە، بنەمای كاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە رابردوو و ئێستایشدا".

خەسرۆ گوتیشی:" ئەو ئامانجەی كە پەیوەستە بە دۆزی كورد، پارتی بەردەوام جەخی لێ كردووەتەوە و كاری لە پێناودا كردووە، چ لە رابردوو و لە ئێستایشدا، چارەكردنی كێشەی كورد لە چوارچێوەی عێراقدا، یان هەڵوێستی پارتی دەربارەی كێشەی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستان كە چەندە دڵسزانە بووە، هەروەها لەسەر شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ حكوومەتی ئیتحادی، دواجار راگەیاندنی هەڵوێستی گەلی كوردستان لە ڕێگەی ریفراندۆمەوە، ئەمانە هەموو هەڵوێستی نەگۆڕ و ڕاستەقینەن و تەنیا درووشم نین، بەڵكوو بە كردەوە سەلماندوویەتی كە كاتێك بڕیار بدات، درووشمێك بەرز بكاتەوە، تەنیا درووشم نابێت و جێبەجێی دەكات، ئەمەیش وای كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو حزبەكانی دیكە زیاتر متمانەی خەڵك بە دەست بێنێت، بێگومان پارتییش بە تەنیا توانی تەحەمولی بەرپرسیارەتی بكات لە دوو قۆناغێكی زۆر سەختدا، ئەویش لە قۆناغی شەڕی داعش و قۆناغی قەیرانی ئابووریدا".

ئەو پسپۆڕەی زانستە سیاسییەكان ، ئاماژەی بەوەش كرد: "بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، ئیدی هاووڵاتیانی كوردستان پشت بە حزبێكی بەهێز دەبەستن و دەنگ بە حزبێكی بەهێز دەدەن كە تەحەمولی بەرپرسیارەتی بكات بۆ چوار ساڵی داهاتوو، كە ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە".








KDP
Top