نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات
کەمێک لەمەوبەر و لە میانی پرێس کۆنفرانسێکدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کرد و ڕەتی کردەوە کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان، دابەشکردنی مووچەش تەواو بووبێت.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پارە وەکوو خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دێت و کێشەیەک درووست نەبووە و ”بەردەوامیش دەبین“. بەپێویستیشی نەزانی مووچەخۆران لەمبارەیەوە دوودڵ بن.
هەر لەبارەی دابەشکردنی مووچە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە: ”ئەگەر بزانین لەم بابەتە کێشە دروست دەبێ، هەر خۆم بە خەڵک دەڵێم کێشەمان هەیە، بەڵام کێشە لەم بابەتە نابینم“.
باسنيوز
