بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە دەرزی دژە ژەهری دووپشک، لە نەخۆشخانەکان دابین کراوە.



ئەمڕۆ چوارشەممە 16\5\2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو: ”ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی سنوورەکەمان دەکەینەوە، کەوا لەهەر حاڵەتیکی نەخوازراوی پێوەدانی دووپشک سەردانی نەخۆشخانەکانی سنوورەکە بکەن“.



تەندروستیی راپەڕین، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە لەئیستا دەرزی دژە ژەهری دووپشک دابین کراوە و لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی ڕانیە، قەڵادزێ و حاجیاوا، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەیە.










باسنيوز
Top