نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەجمەدین كەریم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەجمەدین كەریم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە
نوسینگەی راگەیاندنی د. نەجمەدین كەریم، پارێزگاری شەرعیی كەركووك، ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دروستكردنی چەند پەیچێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) كە خۆیان وا نیشان دەدەن لایەنگری د. نەجمەدین بن، بڵاو كردەوە.



لەو ڕوونكردنەوەدا كە، تێیدا هاتووە، لە دوای دروستكردنی چەند پەیجێك كە بە ڕووكەش وەك نزیك لە دكتۆر نەجەمەدین كەریم خۆیان دەردەخەن، بەڵام بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لە كەسایەتیی دكتۆر (نەجمەدین كەریم) ساز کراون، هیچ ئامانجێكی تریان نییە.



هاوكات روونكردنەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوور یان نزیك ئەو پەیجانە پەیوەندیان بە دكتۆر نەجمەدین كەریمەوە نییە.



د. نەجمەدین كەریم، پارێزگاری شەرعیی كەركووك، لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو بەهۆی داگیركردنی شاری كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتیی، وەك هەزاران هاووڵاتیانی كەركووك ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوو.











باسنیوز
Top