گەرمیان.. كاركردن له پڕۆژه‌ى سایلۆی کەلار ده‌ست پێ ده‌كات
یونس ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروبارى هونه‌رى، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ڕۆژى 9/5/2018، وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نووسراوى فه‌رمى داواى له‌ئیداره‌ى گه‌رمیان كردووه ڕێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى سایلۆى گه‌رمیان ده‌ست پێ بكات".
جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروبارى هونه‌رى، ئەوەشی خستە روو، کە ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌سه‌ر نووسراوى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان كردووه بۆ ڕاده‌ستكردنى زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌كە، به‌مزوانه كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا ده‌ست پێ ده‌كات.
ئاشکراشی کرد کە پڕۆژه‌ى سایلۆى گه‌رمیان چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا بڕیاره‌كه‌ى ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایی هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕاگیرابوو.
یونس ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروبارى هونه‌رى، بۆ (باس‌نیوز)، گوتیشی: "سایلۆكه له‌ده‌ره‌وه‌ى شارى كه‌لار دروست ده‌كرێت و تواناى هه‌ڵگرتنى 40 هه‌زار ته‌ن دانه‌وێڵه‌ى ده‌بێت".
bas news -
