سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییان له موقتەدا سەدر کرد

سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییان له موقتەدا سەدر کرد
له پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا "سەرۆک بارزانی" بە بۆنەی سەرکەوتنی "ھاوپەیمانی سائیروون" له هەڵبژاردنەکانی عێراق، پیرۆزبایی له "موقتەدا سەدر" رێبەری رەوتی سەدر کرد



بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی "موقتەدا سەدر"، هەر ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە بۆنەی سەرکەوتنی لیستەکەی موقتەدا سەدر، له پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا پیزۆربایی لێکردووە ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.



له بەیاننامەکەدا هاتووه، لای خۆیەوه موقتەدا سەدر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییانە دەربڕیووە کە بەبۆنەی سەرکەوتنی سائیروون لەگەڵیان ئەنجامداوە و داوای لە خوای گەورە کردووە برایەتی نێوان گەلانی عێراق پتەوتربکات و خۆشەویستی نێوان سەرجەم پێکھاتە و ئیتنیک و تائیفەکانی عێراق بەھێزتر بکات.
payamner -
Top