عەلی عەونی: بەبێ گرەنتیکردنی مافی کورد ناچینە هیچ حکوومەتێکەوە
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانیووه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، به ڕای چاودێرانی سیاسیش حكوومه‌تی زۆرینه له عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت و پێویسته به ته‌وافوق بێت، چونكه پێشتر ئه‌مه تاقی كراوەته‌وه و شكستی هێناوه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی عه‌ونی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خه‌بات و تێكۆشانی پارتی پێویست بوو ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و90%ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنابووایه، چونكه كاتێك پارتی شه‌ڕی داعشی ده‌كرد، هه‌ندێك لایه‌ن نه‌یانده‌وێرا دۆعاش بۆ پێشمه‌رگه بكەن، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریكی شكاندنی وره‌ی پێشمه‌رگه بوون و جگه له‌وه‌ش شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیمان كرد و خه‌ڵكیش نیوه‌ی خاكی كوردستانی له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا فرۆشت و له حكوومه‌تیش ته‌نیا پارتی خۆی كرده به‌رپرسیار و له ڕیفراندۆمیش كه سه‌ركه‌وتنی هێنا بۆ مێژوو بووه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كورد، ئه‌وانه‌ش خۆیان لێ دوور خسته‌وه، بۆیه پێویسته خه‌باتی خۆمان فراوانتر بكه‌ین و كاری زیاتر بكه‌ین كه خه‌ڵكی كوردستان جارێكی دیكه متمانه‌ی به پارتی به‌خشیوه."
عه‌لی عه‌ونی گوتی: "ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌لماندی كه حكوومه‌تی زۆرینه سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه هیچ لایه‌نێك زۆرینه نییه، بۆیه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكهێنانی ئاسان نابێت، ئه‌گه‌ر ته‌وافوق نه‌بێت، چونكه مالیكی و عه‌بادی ویستیان به زۆرینه حكوومه‌تی عێراق به‌ڕێوه ببه‌ن، كوردستانیان له خۆیان كرده دوژمن."
عه‌ونی ڕوونیشی كرده‌وه: "به‌بێ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شداری له هیچ حكوومه‌تێكی عێراقدا ناكه‌ین، چونكه له سه‌رده‌می مه‌له‌كییەوە تاوه‌كو مالیكی و عه‌بادی هه‌موو پله و پۆستێكمان له به‌غدا هه‌بوو و كێشه‌كانیش هەر به‌رده‌وام بوونه، بۆیه گه‌ر مافی كورد نه‌درێتم ناچینه ناو حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانی دروست بكه‌ین و دواتریش پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان نه‌بن."
kdp -
