پارتی لە سلێمانی: بەڵگەی زۆرمان لەبەردەستە کە دەنگی ئێمە دەستکاری کراون
له سنووری سلێمانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستكاریی سیسته‌می ده‌نگدان كراوه و ده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان له به‌رژوه‌ندیی یه‌ك لایه‌ن كه‌م كراون و ئه‌نجامه‌كانیش ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی _هه‌ڵەبجه، شێخ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه نه‌ك به ئه‌نجامه‌كان ڕازی نه‌بووین، بگره باسمان له‌وه كردووه قابیلی قبووڵ نییه و ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌ستكاری كراون و جۆرێكه له دزیكردن و بێڕێزیكردن له ئیراده‌ی خه‌ڵك و پرۆسه‌ی دیموكراسی و خه‌ڵك زۆر نیگه‌رانه له سیسته‌م و به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره له‌و سنووره و جگه له‌وه‌ش، خه‌ڵك به‌شدارییان كرد له ده‌نگداندا، به‌ڵام ڕێز له ده‌نگدان نه‌گیرا و ئه‌نجامه‌كان دزراون و چۆنیان ویستووه به‌و شێوه‌یە كردوویانه و سیسته‌مه‌كه‌یان ده‌ستكاری كردووه، بۆیه ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌وه ناڕازی بووین، چونكه بانگه‌شه‌ی ئه‌وان به زمانی زبری ڕاگه‌یاندن ده‌ستی پێ كرد و به یه‌كترشكاندن و ڕێگرتن و ته‌قه‌كردن ده‌ستی پێ كرد و دواتر هه‌رچه‌نده ده‌نگدان به ئارامی بەڕێوه چوو، كه ڕێژه‌ی به‌شداریكردن كه‌م بوو، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی لێ بوو ئه‌وان كێشه‌یان بۆ ئێمه دروست كرد و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كرد و له كادیری ئێمه‌یان دا و هەڕه‌شه‌یان له كاندیدانی ئێمه كرد و به نامه هه‌ڕه‌شه‌یان له ده‌نگده‌ران كرد، كه هاتینه سه‌ر ئه‌نجامه‌كانیش به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستكاریی ده‌نگدانیان كرد."
شێخ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن گوتی: "دواتر ئێمه كه داوامان كرد ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه، ئه‌وان هێزیان بۆ ناو بنكه‌كان نارد و به هێز ڕێگرییان كرد و بریكاره‌كانی ئێمه‌شیان كرده ده‌ره‌وه، بۆیه ئێمه هه‌موو پرۆسه‌كه له سنووری سلێمانی و هه‌ڵەبجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌رین به پرۆسه‌یه‌كی دزراو ده‌زانین و ده‌نگی خه‌ڵكیش به‌غه‌درلێكراو ده‌زانین."
شێخ حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌ش كرد: "چه‌ندین به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه، له‌وانه ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له 55% كه‌متر بووه و ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڤاڵانی ئێمه زیاتر له90% بووە، به‌ڵام 50%ی ده‌نگی ئێمه كه‌می كردووه و جگه له‌وه‌ش، له یه‌كێك له قوتابخانه‌كان له سندووقێكی ده‌نگدان ته‌نیا یه‌ك ده‌نگی ئێمه هه‌ژمار كراوه، به‌ڵام به‌ده‌ست هه‌ژمار كراوه 39 ده‌نگی پارتی تێدا بووه، بۆیه له یه‌ك سندووقدا 38 ده‌نگی ئێمه دزراوه و كاندیدمان هه‌بووه 400 كه‌س كاری بۆ كردووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ی نه‌هێناوه و كاندیدیش هه‌یه له لیسته‌كانی دیكه كه خه‌ڵك هه‌ر نایناسێ و ده‌زانین بایی چه‌نده و پێگه‌ی چۆنه 50 بۆ 60هه‌زار ده‌نگیان هێناوه، ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ن كه یاری به ده‌نگه‌كان كراوه و به‌ڵگه‌ی دیاریش هەیە، کە وته‌بێژی یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی دستمان بۆ ڕاكێشێ دستی ده‌شكێنین."
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی _هه‌ڵەبجه ڕوونیشی كرده‌وه: "ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه و بڕیار بوو كۆمسیۆنیش لیژنه ڕه‌وانه بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و لیژنه‌كه‌ش هاتووه، به‌ڵام ده‌نگه‌كان ئاشكرا كراون و پێویست بوو كۆمسیۆن به‌فه‌رمی وه‌ڵام بداته‌وه و ناكرێ به‌و شێوه‌یه بێت و هێشتاش بوارێك بۆ سكاڵاكان ماون."
kdp -
