سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات

 سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات
سەرۆک بارزانی به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و سه‌رجه‌م مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ئەركی پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار بۆ گەلەكەیان، لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییدا سەربەرزانە هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن بوونە و دەیان شەهیدیان پێشكەش بە كوردستان كردووە.
لە رێگەی یەكێتیەكەتانەوە، سوپاسی هەڵوێست و ئیرادە و دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم بەرامبەر بۆ تەحمول كردنی بارودۆخی سەخت و دژوار و بەردەوام بوون لەئەركی پیرۆزی سەرشانیان.
چاوەڕوانین لە مامۆستایانی كوردستان، رۆڵەكانمان بە ئومێدێكی بونیادنەرانەوە و بە پەروەردەیەكی پێشكەوتووانە بە زانست و خۆشەویستی وڵاتەوە پەروەردە بكەن.
kdp -
Top