رێكخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی لە شاری هەولێر دەكرێتەوە

 رێكخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی لە شاری هەولێر دەكرێتەوە
ئەنجومەنی ڕێكخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی لە شاری هەولێر بارەگا دەكاتەوە و سەرپەرشتیاری رێكخراوەكەش جەخت لە بەردەوامیی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان ئایینە جیاوازەکان لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

لالۆ ڕەنجدەر، سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی رێكخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی، لەمبارەوە راگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 2018/5/16، رێكخراوەكەیان بارەگاکەی لە ناحیەی (عەنکاوە)ی سەر بە شاری هەولێر دەكاتەوە.


ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ڕێكخراوەكەیان بایەخ بە لایەنە رۆشنبیرییەكانی ئایینی زەردەشت دەدات و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین چالاكیی رۆشنبیری و كولتووریی جیاوازیان دەبێت.

سەرپەرشتیاری رێكخراوەكە جەخت دەكاتەوە ئەوان زەردەشتی بە بناغەی كوردبوون و نەتەوایەتیی خۆیان دەزانن، بە پێویستیشی دەزانێت هەموان پێكەوە كار بۆ پاراستنی ئەو بناغەیە بكەن.


لالۆ ڕەنجدەر باسی لەوەش کرد: "هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارامە بۆ سەرجەم ئایین و پێكهاتە جیاوازەكان و دەڵێت ئێمە جێگرەوە نین بۆ هیچ ئایینێك، سەرەكیترین چالاكییەكانیشمان هێشتنەوەی پێكەوەژیانە لە نێوان ئایینە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان".











باسنیوز
Top