پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی مه‌خمور دابه‌ش ده‌كرێت

پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی مه‌خمور دابه‌ش ده‌كرێت
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی مەخمور دابەش دەكرێت.

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، گوتیشی، لە سبەینێ سێشمەوە 15ی ئایار پارەی گەنمی جوتیارانی مەخموور بۆ ساڵی 2017 خەرج دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، بڕی پارەكە 25 ملیار دینار و 600 ملیۆن دینارە، و چەكەكانیش لە مەخموور دابەش دەكرێت و پارەكەش لە بانكی نور لە كەركوك خەرج دەكرێت و جوتیاران دەتوانن دوای وەرگرتنی چەكەكانیان پارەكانیان وەربگرن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چاوەڕوانی لە لایەن بانكی ناوەندییەوە بڕیاری خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2016ی پارێزگای هەولێر بدرێت.
payamner -
Top