لهمانگی رهمهزاندا، سلێمانی لهشهودا كارهبای بهردهوامی دهبێت
ئەمرۆ دووشەممە لە دیوانی قائیمقامییەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزان بەرێوەچوو.
پاش کۆبوونەوەکە قائیمقتمی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژانەمەوانیدا ئامادەکارییەکانی خستەروو و رایگەیاند، ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ھەموولایەک پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەبین و چێشتخانەو خواردنگەکان کراوە دەبن و خواردنگەکان پەردەپۆش دەکرێن بەجۆرێک کە رێز لە رۆژووەوانان بگیرێت.
ئاوات محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە رێگەی لیژنەکانمانەوە بەردەوام چاودێریی بازارو مارکێت و شوێنەگشتییەکان دەکەین و تاوەکو رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت و سەرجەم شوێنەکانیش پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەکان بن.
ئهوهشی خستهروو، لەشەوانی مانگی رەمەزان کارەبای نیشتمانی بەھەماھەنگی لەگەڵ مۆلیدە ئەھلییەکان کارەبای بەردەوام بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن
payamner _
