لازیمە یوسف: سەرەڕای گوشارەکانی حەشد لە شنگال کەچی پارتی دەنگی زۆری هێناوە

لازیمە یوسف: سەرەڕای گوشارەکانی حەشد لە شنگال کەچی پارتی دەنگی زۆری هێناوە
کارگێڕێکی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال ڕایگەیاند، سەرەڕای هەبوونی گوشاری حەشدی شەعبی لە سەر خەڵکی شنگال، کەچی بە پێی زانیارییەکانمان پارتی دەنگی زۆری هێناوە.



میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شنگال بە هەموو هەوڵێکەوە دەیانەوێت نفووزی پارتی لە هەموو ناوچەکەدا و بەتایبەت لە شنگال کەم بکەنەوە و خەڵکی شنگال زۆر لێیان بێزارن و چەندین جار بە ڕیگای فەرمیدا و لە ڕێی ئیدارەی قەزای شنگالەوە داوایان کردووە شنگال بەجێ بهێڵن، کەچی خۆیان بەسەر شنگالدا سەپاندووە.



لازیمە یوسف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەشدی شەعبی و هاوئاوازەکانی لە شنگال هەموو هەوڵێکیان دەدا پارتی لە نێو قەزای شنگال دەنگ نەهێنێت، کەچی خەڵک گوێیان بەو گوشار و هەڕەشانەی حەشدی شەعبی نەدا و دەنگیان دایەوە بە پارتی."



حەشدی شەعبی هێزێكی شیعەمەزهەبە و بە فتوای مەرجەعیەتی باڵای شیعی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دامەرزاوە، كە لە ٦٧ فەسیلە پێك دهێت و لە ٢٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٦یش، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر دا و كردیانە بەشێك لە سیستمی بەرگریی عێراق.


kdp-
Top