پۆلیس، سەركەوتنی پلانی ئەمنی ڕادەگەیەنێت.. هۆشدارییش دەداتە هاووڵاتیان

پۆلیس، سەركەوتنی پلانی ئەمنی ڕادەگەیەنێت.. هۆشدارییش دەداتە هاووڵاتیان
پۆلیسی هەولێر، سەركەوتنی پلانی ئەمنیی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنێت و، هۆشدارییش دەداتە هاووڵاتیان كە بە هیچ جۆرێك لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكاندا، تەقە نەكەن.



ئەمڕۆ (۱٤/٥/۲۰۱٨)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، لە پرێسكۆنفڕانسێكدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، سەركەوتنی پلانی ئەمنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.



لیوا عەبدولخالق ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو پلانەی هێزە ئەمنییەكان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دایاننابوو، زۆر سەركەوتوو بوو و، ڕەتیشی كردەوە كە هیچ سندووقێكی دەنگدان لە بنكەكانی دەنگدان دەستكاری كرابێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هۆشدارییشی دا: "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا، ئارامیی شار بپارێزن و هەر كەسێك لە كاتی ئاهەنگگێڕاندا كاری نایاسایی بكات وەكو تەقەكردن، دەستگیر دەكرێت".

هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر هاووڵاتیان لە هەر شوێنێك هەستیان كرد كەسانێك هەبن هەوڵ بدەن بە تەقەكردن ئارامیی شار تێك بدەن، ئاگاداری پۆلیس بكەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەیش پۆلیس بەسەر زۆربەی گەڕەك و شوێنە قەرەباڵغەكاندا دابەش كراوە، بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكەن.


kdp-
Top