جموجووڵی بازرگانیی نێوان هه‌رێم و توركیا زیاتر ده‌بێت
له ساڵی 2014ـەوە بڕیاری فراوانكردنی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل درا، پێشتر دوو به‌رزه‌پرد هه‌بوو، له ٨ی ئه‌م مانگهشەوە پردی سێیه‌م له نێوان هه‌رێم و توركیادا كرایه‌وه، چونكه پێشتر به هۆی كه‌میی بهرزهپردەوە قه‌ڵه‌باڵغییه‌كی زۆر له‌و خاڵه سنوورییەدا دروست ده‌بوو.
ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پردی سێیه‌م له خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌شتیار و ئۆتۆمبێلی زیاتر له‌و ڕێگایهوە هاتوچۆ بكه‌ن له نێوان هه‌رێم و توركیادا، چونكه ئاسانكاریی زۆر بۆ هاووڵاتیان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات و، وا داده‌نرێت کە ڕێگایه‌كی دیكه‌ی نوێی بازرگانی كراوه‌ته‌وه."
ئه‌یاد حه‌سه‌ن گوتی: "به كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه جموجووڵی بازرگانی زیاتر ده‌بێت و ئیدی خه‌ڵك له‌سه‌ر سنوور چاوه‌ڕێ ناكه‌ن و كاتیان ناوێت، چونكه ڕێگای دیكه هه‌ن. جگه له‌وه‌ش، ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش به ئاسانی دێن بۆ هه‌رێم و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا."
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی دهۆك گوتیشی: "تا ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێم و توركیادا دیار نییه و مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ ئامارێك ڕادەگەیەنرێت."
kdp-
