توێژەرێکی سیاسی: 12ـی ئایار ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرە
سۆران سێوکانی، توێژەر و چاودێری سیاسی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری قبوڵ نەکردبا، ئەوا لە 12ـی ئایار ”وەک پۆڕی خوراو“ی لێ نەدەکرا.
لە پۆستێکی دیکەدا، سۆران سێوکانی ئاماژەی بە لێدوانێکی یوسف محەمەد، کاندیدی ژمارە 1ـی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووە، کە رایگەیاندبوو، ”دەبێ ریفراندۆمچییەکان دادگایی بکرێن“.
سێوکانی رایگەیاندووە، ئەو کاتەی سەربەخۆخوازەکانی کوردستان هاواریان دەکرد ریفراندۆم سەرکەوتوو بووە بەڵام ئێران کودەتای بەسەردا کرد، گۆڕان ”لەپێناو چارەنووسی میللەتێکدا“ هیچی نەگوت، ئێستاش ”ئەژدیهای ئێران خۆتانی ژەهرخوارد کرد و تازە هاوارتان لێ هەدەستێ“.
ئەو توێژەرە پێی وایە ئێران ئەو کەس و لایەنانەی دژایەتیی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانیان دەکرد تێگەیاند، کە ”بایی پولێکن، نەتەوەشتان لەدەست دا و جاشێتیشتان لێ قبوڵ نەکرا“.
لە هەرێمی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی پێیان وایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان، دەستی بە ساختەکاری کردووە و دەنگەکانی ئەو حزبانەی سووتاندووە و دەنگی بۆ خۆی زیاد کردووە.
میدیاکانی گۆڕانیش باس لەوە دەکەن، کە حزبەکەیان بە ئەنجامەکان رازی نییە، بۆیە سەرکردە سەربازییەکانی یەکێتی بە هێزێکی گەورەی سەربازییەوە هێرشی کردووەتە سەر مەکۆی سەرەکیی ئەو حزبە لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی و تەقەیان بەڕووی بارەگای گۆڕان کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بریندار بوون.
رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان لە ریفراندۆمێکدا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و زیاتر لە %92 ـی بەشداربووان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
