فه‌تلاوى و نسه‌یف و چەند نەیارێکی دیکەی کوردستان شکستیان هێنا
حه‌نان فه‌تلاوى، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى خواسته‌كانى گه‌لى كورد و هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستایه‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه جگه له فه‌تلاوى، هاوكات عه‌لى عه‌لاق، سه‌ركرده‌ى نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه به داڕێژه‌رى سزاكانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له دواى ڕیفراندۆم داده‌نرێت، به‌هه‌مان شێوه نه‌یتوانیوه متمانه به‌ده‌ست بهێنێت و له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا دۆڕاوه.
یه‌كێكى دیكه له سه‌ركرده شیعه‌كانى عێراق كه خۆى به‌نه‌یارى سه‌رسه‌ختى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانى و به‌به‌رده‌وامى له هه‌ڵوێسته‌كانى دژ به هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستایه‌وه، په‌رله‌مانتارى خولى پێشوو (هه‌یسه‌م جبوورى)یه، كه نه‌یتوانیوه له هه‌ڵبژاردن سه‌ربكه‌وێت.
هه‌روه‌ها (عالیه نسه‌یف) كه به‌به‌رده‌وامى دژایه‌تى خواسته‌كانى گه‌لى كورد و هه‌رێمى كوردستانى كردووه، به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كه نه‌یتوانیوه بۆ په‌رله‌مان سه‌ربكه‌وێت.
ڕۆژى 12/ 5/ 2018 هه‌ڵبژاردنى گشتی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ته‌واوى پارێڤگاكاندا به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ڕانه‌گه‌یاندراوه.
باسنيوز
