ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان: به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ عێراق مانگانه‌ به‌ملیاران دینار زیانى پێده‌گات

 ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان: به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ عێراق مانگانه‌ به‌ملیاران دینار زیانى پێده‌گات
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/ 5/ 2018 ڕای گه‌یاند، به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌، مانگانه‌ عێراق به‌ ملیاران دینار زیانى پێده‌گات.


كازم عیقابی، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: "به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت به‌نده‌رى (ئوم قه‌سر) له‌ سنورى به‌سڕه‌، مانگانه‌ به‌ملیاران دینار عێراق زیانى پێده‌گات".


جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ڕێگاچاره‌ى نه‌هێشتنى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ هه‌یه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ ده‌سته‌ى چاودێری ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و كۆنترۆڵكردنى هه‌ر 12 فه‌رمانگه‌كه‌ پێكبهێنرێت و ئیداره‌یان یه‌ك بخرێت.


باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ نیازێك له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ ده‌روازه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌، گوتیشی: "به‌ڵام ده‌سته‌كه‌، ده‌زگایه‌كی حكوومی فه‌رمییه‌ و به‌پێی یاسا ناتواندرێت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌".





باسنيوز
Top