لقی پێنج له به‌غدا: به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كورسییه‌ك به‌ده‌ست دێنین
سه‌باح ئاكره‌یی، كارگێڕی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، رايگه‌یاند: "له به‌غدا رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له به‌غدا 35%بووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاندیدان پێویستیان به ده‌نگی كه‌متر هه‌بێت بۆ ده‌رچوونیان، چونكه ژماره‌ی ده‌نگه‌كان كه‌مه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دایه و چانسی زۆرمان هه‌یه كه كاندیدی ئێمه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت.''
سه‌باح ئاكره‌یی گوتیشی، ''به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه، كاندیدی ئێمه له لیستی سائیرون، له كۆی بنكه‌یه‌ك ده‌نگی زۆری به ده‌ست هێناوه، بۆیه گه‌شبینین كه كورسییه‌ك له به‌غدا به ده‌ست دێنین، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بتوانین له به‌غدا كورسییه‌ك به ده‌ست بێنین.''
گوتیشی، كورده‌كانی به‌غدا له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی به‌غدا ده‌نگیان به كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان داوه.
باسنيوز
