له چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێك به چه‌قۆ كوژرا
به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له شاره‌دێی ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ند، له‌سنوورى شارۆچکەى چه‌مچه‌ماڵ، گه‌نجێك به چه‌قۆ برینداركرا و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ست دا.
ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى چه‌مچه‌ماڵ، ڕاگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 12/5/2018 به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له شاره‌دێی ته‌كیه‌ى كامه‌ند له‌سنوورى شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ، هاووڵاتییه‌ك درایه به‌ر چه‌قۆ و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراوه و له‌وێ گیانى له‌ده‌ست داوه".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى چه‌مچه‌ماڵ: "هاووڵاتییه‌كه ناوى (پ.و) ه‌و ته‌مه‌نى 36 ساڵه و دانیشتووى شاره‌دێكه‌یه".
bas news-
