سەڵاح دەلۆ: ساخەتەکاریی زۆر کراوە و ئەندامانی پارتی لە دیالە دارکاری کراون، قبووڵی ناکەین

 	 سەڵاح دەلۆ: ساخەتەکاریی زۆر کراوە و ئەندامانی پارتی لە دیالە دارکاری کراون، قبووڵی ناکەین
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دەڵێ، لە سنووری کەرکووک و دیالە ساختەکاری و پێشێلکاریی گەورە تۆمار کراون و دەشڵێ، لە خانەقین ئەندامانی پارتی دارکاری کراون و ھەڕەشەیان لێ کراوە و "قبووڵی ناکەین."

سەڵاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە سنووری ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان، لە ھەڵبژاردنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا پێشێلکاریی زۆر گەورە تۆمار کراون، لە کەرکووک ھەرچەندە ئێمە بەشدار نەبووینە، بەڵام حەشدی شەعبی و ھەندێ لایەنی کوردی پێشێلکاری و سەختەکارییان ئەنجام داوە و چەندین سکاڵایش لەسەر ئەو پێشێلکاریانە تۆمار کراون، کە چۆن بە ئاشکرا ھەندێ لایەن رێگری و ساختەکاری کراوە."

دەلۆ ئاماژەیشی دا "لە سنووری خانەقین و دیالەش رێگرییەکی زۆر ھەبووە، بەشێکی لەلایەنی یەکێتییەوە بووە و بەشێکی دیکەی لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە ھەڕەشە و گوشارێکی زۆر لەسەر ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان ھەبووە. ھەر دوێنێ حەشدی شەعبی کادیرێکی ئێمەی ئەشکەنجە داوە، ئەمڕۆیش لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن کار گەیشتووەتە ئەوەی ئەندامی پارتی دارکاری بکرێن، ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە و سکاڵایش تۆمار دەکەین، لەبەر ئەوەش ئەنجامی ھەڵبژاردن لەو سنوورە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە."
قائید میرۆ
kdp -
Top