دوو کادیری رفێندراوی پارتی لە مووسڵ ئازاد کران
عسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ لە مووسڵ و دەشتی نەینەوا، بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەژێر ھەڕەشە و پێشێلکاری قورسدا بووه و ''لە مووسڵ دوو کادیری ئێمە كه لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رفێندربووان، کەمێک پێش ئێستا ئازاد کران، ههروهها لە زۆربەی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا كه لە دوێنێوە ھەڕەشەکی زۆر لەسەر کادیرانی ئێمە ھەبووه لەلایەن حەشدی شەعبییەوە و، گوتبوویان دهبێ پارتییهكان ناوچەکە جێ بهێڵن و کار بۆ لیستی پارتی نهکەن.''
بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ گوتی "لە ناوچەی منارەی شەبەک، حەشدی شەعبی بەھۆی ئەوەوه كه زۆربەی خەڵکەکە دەنگیان بە پارتی دەدا، تەقەیان بەسەر بنکەی دەنگداندا کردووە و بڵاوەیان بە دەنگدەران کردووە.''
رەجەب گوتیشی، بۆ ئهوان ئهمڕۆ رۆژێکی زۆر سەخت بووه، چونکە ھەڕەشەی زۆر لەسەر كادیر و دهنگدهری پارتی ھەبووە، لە چەندین ناوچەی دەروروبەری مووسڵ، به ئاشكرا حەشد و ھێزە عێراقییەکان ھەڕەشەیان لە دەنگدەری پارتی کردووە و وهك ئهو دهڵێ ''کردوومانەتە سکاڵا.''
kdp _
