كۆمسیۆن: قەوارە سیاسییەكان هەر ئەمشەو دەتوانن رێژەی دەنگەكانی خۆیان بزانن

 	 كۆمسیۆن: قەوارە سیاسییەكان هەر ئەمشەو دەتوانن رێژەی دەنگەكانی خۆیان بزانن
بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، پرۆسەكە زۆر بە سەركەوتوویی كۆتایی هات و، رێژەی بەشداریكردنی خەڵكییش لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئاستێكی باشدا بووە و قەوارە سیاسییەكانیش هەر ئەمشەو دەتوانن رێژەی دەنگەكانی خۆیان بزانن.


عەلی قادر، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، پاش داخستنی ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ رۆژنامەنووسانی گوت، ''پرۆسەی دەنگدان كۆتایی هات، سەرجەم بنكەكان و وێستگەكانی دەنگدان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كاتژمێر 6ی تەواو داخران، هیچ ماوەیەك درێژ نەكرایەوە، سەرجەمی وێستگەكان لە كاردا بوون، هیچ وێستگەیەك پەكی نەكەوت، لەسەرجەم بنكەكان دەنگ درا، پرۆسەیەكی هێمن و لەسەرخۆ و كەمترین كێشە و خروقاتی تێدا بوو، ئەو كێشە تەكنیكیانەی كە دەهاتنە پێش تیمە تەكنیكییەكان، خێرا چارەیان دەكرد، ئەوە بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەكە زۆر بە سەركەوتوویی كۆتایی پێ بێت.''

گوتیشی، لەسەرجەم وێستگە و بنكەكان، دەنگدەران بە هێمنی دەنگیان دا و ئامێرەكان ڕێگربوون لە هەموو ئەو شێوازانەی كە دەهاتنە پێش كۆمیسیۆن، كەمترین ڕەخنە هاتووەتە سەر پرۆسەكە، جگە لەوەی كە لە هەندێك شوێن گلەیی لە ئامێرەكان هەبوو كە جۆرێك لە وەستانیان پێوە دیار بوو، بەڵام خێرا چارەسەری پرۆسەكە دەكرا.

عەلی قادر، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئێستا كارمەندانی كۆمسیۆن سەرقاڵی كۆكردنەوە و ناردنی ئەنجامەكانن، پاش كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش راسته‌وخۆ ڕەوانە دەكرێنە بنكەی سەرەكی و هەر ئەو دەقەیە بە شێوەی كاغەز هەڵدەواسرێ و ئەنجامەكان رادەگەینرێن، هه‌روه‌ها وێنه‌شی لێ دەدرێنە قەوارە سیاسییەكان، واتە قەوارە سیاسییەكان هەر ئەمشەو دەتوانن ئەنجامی وێستگەكان كۆ بكەنەوە و خۆیشیان لە ئەنجامی خۆیان تێ بگەن.

ده‌رباره‌ی بوون و نه‌بوونی سكاڵایشه‌وه‌، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ده‌ڵێ، ''خروقات نه‌بووه‌ بۆیه‌ هیچ سكاڵایەك تۆمار نه‌كراوه‌، قردێلەی سووریش لە هیچ سندووقێك نەدراوە، سەرجەم ئەو سندووقانەی كە دەنگەكانی تێدایە، بە ئامێرەكانیشەوە لە كۆگاكانی ئێمە لە هەولێر كۆ دەكرێنەوە و لە ماوەی 48 كاتژمێر ئەنجامی بەرایی رادەگەیێنرێت، ئەو دەنگەی لە وێستگەكان رادەگەیێنرێت فەرمییە و ڕاپۆرتی ئامێرەكانی ئێمەیە و، هەر لایەنێك دەتوانێت دەنگەكانی خۆی كۆ بكاتەوە دەزانێت دەنگەكانی چەندە.''

سەبارەت بە ڕێژەی بەشداریكردنیش عەلی قادر، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێژەی بەشداریكردن لە هەولێر تا نیوەڕۆ 35% بووە و دوای ئەو كاتە ئامارەكانمان وەرنەگرتووە، بەڵام رێژەی بەشداریكردن رێژەیەكی زۆر باشە لە هەولێر، رێژەیەكی سرووش
kdp-
Top