تۆڕی شەمس: پرۆسه‌ى ده‌نگدان له هه‌رێمى كوردستان له ئاستێكى باش‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت
هۆگر چه‌تۆ، ڕێكخه‌ری گشتیی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان، رايگه‌یاند: ”به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، لە هەرێمی کوردستان، به‌شێوه‌یه‌كى باش به‌ڕیوه ده‌چێت“.
ڕێكخه‌ری گشتیی تۆڕی شه‌مس، ئەوەشی خستە روو، کە به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى له نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه به‌دەسه‌تیان گه‌یشتووه‌ته‌وه، ڕاوه‌ستانى ئامێره‌كان، دواخستنى ده‌نگده‌ر و پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌م بنكه‌كانى ده‌نگدان، له گرنگترین پێشێلكارییه‌كان بوون له هه‌رێمى كوردستان.
ئاشکراشی کرد، كه له خواروو و ناوەڕاستی عێراق، پێشێلکارییەکان جیاواز بوون، بۆ نموونە به‌سرا كۆمه‌ڵێك بنکە له رۆژى هه‌ڵبژاردن گۆرانكارییان پێكراوه، له ئه‌نبار كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکەیەکدا گرتووه، له دیاله‌ش پۆلیسێك كوژراوه و له‌كه‌ركووكیش هێرشی مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه.
باسنيوز
